ئه‌وروپائیسپانیا

ئیسکۆ بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئێلچێ دوور خرایەوە

یاریگا
ئیسکۆ ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە هۆی لەدایکبونی منداڵەکەی، لە لیستی یاریی یانەکەی بەرامبەر ئێلچێ دوور خرایەوە.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردووە و ئێوارەی دوێنێ زینەدین زیدان لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی بۆ یارییەکەی ئەمشەو بڵاوکردەوە و ناوی ناوەڕاستکارە یەدەگەکەشی تێدا بوو، بەڵام ئەو یاریزانە بە هۆی لەدایکبونی سێیەم منداڵیان، بریاریدا لە نەخۆشخانە لەگەڵ هاوژینەکەی بمێنێتەوە و گەشتی ئێلچێ نەکات.

ئیسکۆ ئەم وەرزە بە هۆی کەم یاریی کردنی، داوای لە یانەکەی کردووە ئەم زستانە دەستبەرداری بن، بەڵام داواکەی رەتکراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button