ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دیێگۆ کۆستا بەمزووانە ئەتلەتی جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا-دیێگۆ کۆستا هێرشبەری بە ئەزموونی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە گواستنەوەی زستانەدا یانەکەی جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ کۆستا نیگەرانە بە کەمی خولەکەکانی یاریکردن و بەنیازە بڕوات بکات لە مەدرید، هەریەک لە یانەکانی ناپۆلی، تۆتنهام، ئیڤەرتۆن و فینارباهچەش چاودێری بارودۆخی یاریزانەکە دەکەن.

ماوەیەک لەمەوبەر کۆستا وتبووی “چارەنووسم لە دەستی یانەکەدایە و کێشە دروست ناکەم، ئەگەر دەیانەوێت بمفرۆشن ئاساییە بەلامەوە، ئەگەریش دەیانەوێت تا هاوین بمێنمەوە و دواتر بەڕێمبکەن هەر ئاساییە و بڕیار لای ئەوانە”.

لویس سوارێز و جواو فیلیکێکس جێگەی خۆیان لە پێکهاتەی سەرەکی ئەتلەتی قایمکردووە و کۆستا لە کۆتا چوار یاریدا تەنها ٣٠ خولەک یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button