جیهان
لە نێوان ڕۆناڵدۆ و مێسی، نادال باشترینی خۆی هەڵدەبژێرێ
یاریگا- ڕافایل نادال ڕووبەڕووی پرسیارە باوەکەی سەردەم کرایەوە لە نێوان کریسیانۆ ڕۆناڵدۆ کامیان هەڵدەبژێرێ.
لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ گۆڤاری Celebrity، نادال چەند بابەتێکی باس کرد و لە نێویشیاندا بابەتی پڕ مشتومڕی ڕۆناڵدۆ-مێسی. تێنسزانه ئیسپانیەکه بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: “مێسی یاخود ڕۆناڵدۆ؟ ئەمە پرسیارێکی زۆر قورسە، بەڵام وەک ئەوەی من بینیومە ئەوا ڕۆناڵدۆ. کریستیانۆ ناڵێم، مەبەستم ڕۆناڵدۆی دیاردەی بەڕازیلی. کریستیانۆ و مێسی باشترینی ئەم سەردەمەن. بەڵام لای من باشترینی هەموان ڕۆناڵدۆ لویز نازاریۆ دالیمایە.
نادال هەر سەبارەت پەسن کردنی “دیاردە” گوتی: “دیاردەم بینی کاتێک مامم یاریی بۆ بارسێلۆنا دەکرد. دەتوانم بڵێم چەند یاریزانێکی سەیر بوو، چەند نایاب بوو.”