چامپیۆنزلیگ

کومان: چانسی ئێمه و پاریس وەکو یەکە

یاریگا- ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا لە بارەی ئەنجامی تیروپشکەکە قسەی کرد کە چارەنووسیانی خسە بەرامبەر پاریس سان جێرمان.

کومان، کە لێدوانەکانی لە پێگەی فەرمی یانەکەی بڵاو کراوەتەوە دەڵێت: “قۆناغی 16 بەرامبەر پاریس یاریی دەکەین و ئەوانیش تیمێکی بەهێزن. یارییەکە بۆ ئەوانیش قوس دەبێ چونکە ئێمەیش خاوەنی یانەیەکی بەهێزی. قۆناغی کرانە دەرەوە هاوسەنگ دەبێت.”

ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە هیواشی خواست تا ئەوکاتە مانگی دوو و سێی ساڵی داهاتوو یاریزانە پێکراوەکانی بۆ بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button