ئیسپانیایاریگا

کومان بە یاریزانێکی: تۆی دزە بە هەواڵەکانی ژووری جلگۆڕین دەکەیت!

یاریگا- ڕۆناڵد کومان بە ڕووی یاریزانێکی تیمەکەیدا تەقیوەتەوە و تۆمەتباری کردووە بەوەی دزەی بە هەواڵەکانی ژووری جلگۆینی بارسێلۆنای کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی El Pais Deportesی ئیسپانی، لە مانگی سێپتەمبەری ئەم ساڵ کاتێک، پاش ئەوەی ناوی ڕیکی پویج لە پێکهاتە و پلانەکەی کوماندا نابێ بەرامبەر یانەی ئێڵچی و هەاوڵەکە هەر زوو دەگاتە میدیاکان، ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکە پویجی لە ژووری خۆگۆڕین جیاکردۆتەوە و لە بەرچاوی سەرجەم یاریزانەکان ڕووبەڕوو پێی گوتووە: “تۆی دزەپێکەری زانیارییەکان.”

بەپێی هەمان سەرچاوە، هەندێک لە یاریزانەکان پشتگیری هەڵسوکەوتەکەی کومانیان کردووە و هەندێکیتریش نەیانکردووه.

ڕیکی پویج دادەنرا بە ئاییندەی بارسا له هێڵێ ناوەند، بەڵام لەلایەن کومانەوە پشتگوێ خراوە و بە کەمی بەشداریی پێ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button