ئیسپانیا

کومان: تەنها کاتێک پرسیاری سوارێزم لێ دەکەن کە گۆڵی تۆمار کردبێ

یاریگا- ڕۆناڵد کومان وەڕەس بووە لە پرسیارە دووبارەبۆوەکان سەبارەت لویس سوارێز ئاراستەی دەکرێت لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکاندا.

لە پێش یارییەکەی ئێڵچی، ڕاهێنەرەکەی باسارسێلۆنا گوتی: “ئاستی سوارێز؟ حەز ناکەم وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەمەوە. ئەو یاریزانێکی نایابە، بەڵام ئێمە ئەو بڕیارەی دامان، ئیتر بڕیاری یانەکە بوو. ئەگەر هەموو جارێک لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید گۆڵ تۆمار بکات و بێن لە من بپرسن.”

ئەو قسانەی کومان دوای ئەوە دێت کە یاریی ڕابردووی ئەتەڵتیکۆ بەرامبەر ئیبار لویس سارێز جارێکیتر وەک فریادڕەس دەرکەوت و دوو گۆڵی تۆمار کرد و سێ خاڵی بەخشیە یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button