بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

خلێفی : نێیمار و ئێمباپێ دەیانەوێت گرێبەستەکانیان نوێ بکەنەوە

Yariga App

یاریگا-ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان هەمووان دڵنیادەکاتەوە کە نێیمار داسیلڤا و کایلیان ئێمباپێ لە پاریس دەمێننەوە.

هەموو بازاڕێکی گواستنەوە دەنگۆی رۆیشتنی نێیمار و ئێمباپێ لە پاریس هەڵدەگیرسێت بەڵام خلێفی ئەمجارە پێش پڕوپاگندەکان کەوت و  بۆ (ئاڕ ئێم سی) وتی “دەستمان بە گفتوگۆ کردووە لەگەڵ نێیمار و ئێمباپێ دەستپێکردووە، ووردەکارییەکان نهێنین بەڵام هیوام زۆرە بە گفتوگۆکان و هەردووکیان دەیانەوێت بمێننەوە”.

بەر لەم لێدوانەی خلێفی، نێیمار رایگەیاندبوو بەنیازی مانەوەیە و هەرگیز بیری لە رۆیشتن نەکردووەتەوە.

دوو ئەستێرە جیهانییەکەی پاریس لە ٢٠١٧دا پەیوەندییان بە یانەکە کردووە و گرێبەستی هەردووکیان لە ٢٠٢٢ بەسەردەچێت. نێیمار بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ چووە یانەکە و ئێمباپێ ش بە ١٨٠ ملیۆن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button