یونایتد و یۆڤی لە گفتوگۆن بۆ ئاڵوگۆڕی دوو یاریزانیان
یاریگا-هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و یوڤێنتۆس گفتوگۆکانیان دەستپێکردووە بۆ ئاڵوگۆڕی دوو یاریزانیان.
جوریان ڤان ڤیسام رۆژنامەوانی دیاری هۆڵەندی لە نوێترین بابەتیدا ئاشکرایکردووە نوێنەری هەردوو یانە لە شاری مۆناکۆ کۆبوونەتەوە و لە گفتوگۆدان بۆ ئاڵوگۆڕی پۆگبا بە دیباڵا.
بەمەش پۆگبا بە یانەکەی پێشووی شاد دەبێتەوە و دیباڵاش لە کێشەی کەمی خولەکەکانی یاریکردن رزگاری دەبێت بە تایبەت پاش ئاستە بەرزەکەی ئەلڤاڕۆ مۆڕاتا لەگەڵ بیانکۆنێری و داگیرکردنی پێگەیەک لە پێکهاتەی سەرەکی یۆڤی.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە یونایتد داوای ٣٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات لەگەڵ دیبالا بۆ دەستبەرداربوون لە پۆگبا و گواستنەوەکە لەسەر رێککەوتنی بڕە پارەی داواکراوی یونایتد ماوەتەوە.
لەم چەند رۆژەشدا مینۆ رایۆڵا بە راشکاوانە باسی لەوە کردبوو چیرۆکی پۆگبا و یونایتد کۆتایی هاتووە و ئەو یاریزانە لە گواستنەوەی زستانەدا ئۆڵد ترافۆرد جێدەهێڵێت.