چامپیۆنزلیگ

كاسیمیرۆ: ئێمە بۆ سەركەووتن دەجەنگین و هەمووان بە خێرایی مێژووی زەیدانیان لەبیر كرد

Yariga App

یاریگا- كاسیمیرۆ ، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە سەختی یاریەكەیان دەكات بەرامبەر بروسیا مونشنگلادباخ.

وابڕیارە ڕۆژی چوار شەممە لە یاری گەڕی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕیاڵ مەدرید و بروسیا مونشنگلادباخ ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

لەكۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە یاریەكەی بروسیا مونشنگلادباخ كاسیمیرۆ ووتی: هەمووان دەزانن یاری سبەینێ بۆ ئێمە وەك یاری كۆتاییە، دەبێت بەو شێوەیە یاری بكەین وەك ئەوەی یاری كۆتایی بێت، ئێمە وا ڕاهاتووین یاریە كۆتاییەكان ببەینەوە، دەبێت بەو پەڕی توانامانەوە یاری بكەین.

سەبارەت بە زەیدانی ڕاهێنەر ووتی: ئەومێژووەی بۆ ڕیاڵ مەدریدی درووستكردووە بۆ خۆی قسە دەكات، بەڵام وا دیارە زۆر بە خێرایی هەموو شتیان لەبیر كردووە.

هەروەها ووتیشی: بەیەكێك لە سەیرترین وەرزەكاندا تێپەڕدەبین، هەر سێ ڕۆژ جارێک یارییەک دەکەین، نەمانتوانی بە باشی لە سەرەتای وەرزەوە خۆمان ئامادە بكەین، ئێستاش هەموومان باجی ئەو كاتە دەدەین.

شایەنت باسە مێرینگی پێوویستی بە بردنەوە هەیە لە یاریەكەی سبەینێ بەرامبەر یانە ئەڵمانیەكە تا خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button