چامپیۆنزلیگ

مۆدریچ باس لە كێشەكانی ئێستای ڕیاڵ مەدرید دەكات

یاریگا- لۆكا مۆدریچ ، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی كرواتیا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ، باس لە كێشەكانی ئێستای یانەكەی دەكات.

شاختار توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

مۆدریچ لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: دۆخەكە لە ئێستادا زۆر سەختە، تەنها یەك یاریمان لە پێشە لە كۆتاییدا دەبینین بزانین چیمان لێ دێت.

هەروەها ووتیشی: ئەو شێوازەمان لەدەستداوە كە هەموو كات یاریمان پێ دەكرد، یاریەك باشین و دواتر دوو یاری خراپ، پێوویستە بە زووترین كات باش بین و ڕێچكەی بردنەوە بگرینەبەر.

لە كۆتایشدا ووتی: ئێمە دەرفەتی گۆڵ تۆمار كردن درووست دەكەین بەڵام بە زەحمەت دەتوانین گۆڵ تۆمار بكەین، كە گۆڵیشمان بۆ نەكراشتەكان قورستر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button