ئیسپانیا
بەرواری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا ئاشكرا كرا
یاریگا: كارلیس تۆسكێتس سەرۆكی كاتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەرواری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئاشكرا كرد دوای دەستلەكاركێشانەوەی بارتۆمیۆ.
بە وتەی توسکێتس لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا یانەکە لە ڕۆژانی 24 و 25 ی کانوونی یەکەم ، لە پشووی سەریساڵدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نوێ ئەنجام دەدات .
هەروەها ووتیشی: ناكرێت و ناتواندرێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت پێشتر لەو كاتە، چونکە بڕیارە هەڵبژاردنی کەتەلۆنیا کۆتایی مانگی شوبات بێت، هەروەها ئەو دژواری تەندروستیەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە درووست بووە.
سەرۆكی كاتی بارسا ووتیشی: بە لۆژیكی خۆم قسە لەگەڵ هەموو كاندیدەكان دەكەم.