ئیتاڵیا
ریبێری گەڕایەوە مەشقەکان
فرانک ریبێری لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و گەڕایەوە مەشقەکانی فیۆرەنتینا.
ئەستێرە بەئەزموونە فەڕەنسییەکە ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکرد لەم هەفتەیەدا بەرامبەر ئینتەر بەڵام لە ئامادەکارییەکانی یانەکە بۆ یاری هەفتەی نوێ بەرامبەر سامپەدۆریا ئازار بە پاژنەی پێی گەیشت و ئەگەری ئەوە هەبوو ماوەیەک دووربکەوێتەوە.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ریبێری پاش راوێژ لەگەڵ پزیشکانی یانەکە گەڕاوەتەوە مەشقەکان و پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی ٢-١٠ بەرابەر سامپەدۆریا ئامادەبێت.