فەرمی؛ رۆبێرتۆ مانچینی وەکوو راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەستنیشانکرا
پاڵەوانی یۆرۆی 2020 گەڕایەوە..

یاریگا –
بەشێوەیەکئی فەرمی رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری وەکوو راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەسینیشانکرا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری ئیتاڵی گەیشتوونەتە رێککەوتن و مانچینی جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا و پۆستی راهینەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وەردەگرێت.
Roberto Mancini è il nuovo Commissario Tecnico della Nazionale 🇮🇹💙#Nazionale #Azzurri #VivoAzzurro pic.twitter.com/PioBpZX6TS
— Nazionale Italiana ⭐️⭐️⭐️⭐️ (@Azzurri) July 28, 2026
پاولۆ ماڵدینی، بەڕێوبەری وەرزشیی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەگەڵ ئاندریا پیرلۆ گەیشتبووە رێککەوتن و بڕیاربوو بیرلۆ ببێتە راهینەری نوێی ئیتاڵیا، بەڵام بەهۆی ئەوەی پیرلۆ لەگەڵ کۆمپانیایەکی قومارکردنی رووسی کاری دەکرد، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا رێگەی نەدا ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەکە.
بەهۆی ئەو رووداوە، پاولۆ ماڵدینی دەستی لە پۆستی بەڕێوبەری وەرزشیی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کێشایەوە و بڕیارە کلاودیۆ رانێری لەشوێنی ئەو پۆستەکە وەربگرێت.
مانچینی پێشتر بۆ ماوەی پێنج ساڵ و لە 2018 تاوەکوو 2023 راهێنەری ئازووری بووە، هەروەها جامی نەتەوەکانی 2020ـی بۆ هەڵبژاردەکە بەدەستهێناوە و لە مانگی ئابی 2023 دەستیلەکارکێشایەوە.
لێدوانی فەرمی؛ ئیتاڵیا ناوی راهێنەر و بەڕێوبەری وەرزشی نوێی راگەیاند



