ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رێككەوتن كراوە؛ برادلی باركۆلا لە یانەی داهاتووی نزیكدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

برادلی باركۆلا، هێرشبەری فەڕەنسی پاریس سانجێرمان لە پەیوەندیكردن بە لیڤەرپوول نزیكدەبێتەوە.

بارکۆلا هاوینی 2023 لیۆنی جێهێشت و بە 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد، گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی لیكیپ، برادلی باركۆلا لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتووەتە رێككەوتنی سەرەتایی.

هێرشبەرە فەڕەنسییەكە پێشتر گفتوگۆی لەگەڵ ئاندۆنی ئیراولا راهێنەری لیڤەرپوول و بەرپرسانی ئەو یانەیە كردووە و هیوادارە ئەو گواستنەوەیە رووبدات.

لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمان لە گفتوگۆکانیان بەردەوامن، بەڵام هەردوو یانە هێشتا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن جیاوازییەكی زۆر لە نێوانیاندایە.

باركۆلا لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشداری لە 152 یاریی كردووە و توانیویەتی 39 گۆڵ بكات و 37 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button