
یاریگا –
دوای ئەوەی ئاندی رۆبێرتسن پەیوەندی بە یانەی تۆتنهامەوە کرد، ئێستا میلۆش کێرکێز بووەتە بژاردەی یەکەمی باڵی چەپی بەرگریی یانەی لیڤەرپوول.
ئەم یاریزانە کە ساڵێک لەمەوبەر بەرامبەر 45 ملیۆن پاوەند لە بۆرنمسەوە پەیوەندی بە رێدزەوە کرد، لە کەمپی مەشقی یانەکە لە شیکاگۆ چاوپێکەوتنێکی سەرنجڕاکێشی لەگەڵ تێلێگراف کردووە و تێیدا باس لە چەندین بابەتی جیاواز دەکات.
Liverpool’s Milos Kerkez speaks to @DKingTelegraph…
🛻 Driving a truck in Serbia aged 10
🤝 Reuniting with Andoni Iraola
🏃 Extra sessions after training
😲 His shock at Arne Slot’s sackingRead the full interview ⤵️https://t.co/bsleRKEfSR pic.twitter.com/gxbUshcxkx
— Telegraph Football (@TeleFootball) July 28, 2026
راستییەکەی پشت دەنگۆی هاوسەرگیرییەکەی
لە ماوەی رابردوودا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕ بوون لە وێنەی کێرکێز بە جلی سپییەوە لە کاتێکدا قۆڵی بووکێکی گرتووە و بەرەو کەنیسە دەڕۆن. هەمووان پێیان وابوو هاوسەرگیری کردووە، بەڵام خۆی بە پێکەنینەوە راستییەکە ئاشکرا دەکات؛
لە سڕبیا نەریتێک هەیە کە دەبێت برا بچووکەکان بووک ببەنە کەنیسە، ئەوەی منیش کردم هەر ئەوە بوو، بەڵام ئێستا هەمووان وا دەزانن من هاوسەرگیریم کردووە، بەردەوام دەبێت روونیبکەمەوە کە ئەوە رادێی برای گەورەم بوو نەک من. لە یانەکەش هەمووان پیرۆزباییان لێ دەکردم، منیش دەمگوت: ‘نەخێر! هێشتا بۆ ئەمە ئامادە نیم.
منداڵییەکی سەیر و رۆڵی خێزانەکەی
کێرکێز پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ خێزانەکەی هەیە و دایک و باوکی لە سڕبیاوە هاتوونەتە ئینگلتەرا بۆ ئەوەی لەگەڵی بژین. ئەو باس لە یادگارییەکی سەیر دەکات کە لە تەمەنی 10 ساڵیدا بارهەڵگری لێخوڕیوە.
نازانم ئەوە یاساییە یان نا، بەڵام من لە پێشەوە لە تەنیشت باوکم دادەنیشتم و سووکانەکەم دەگرت، ئەویش قاچی لەسەر پایدەرەکان بوو چونکە من باڵام کورت بوو و پێی نەدەگەیشتم.
باوکم زۆر گرنگە بۆم. هەندێک جار کە چەند یارییەکی باش دەکەم و خەریکە لەخۆبایی دەبم، باوکم لێرەیە بۆ ئەوەی زللەیەکم لێبدات و بەئاگام بهێنێتەوە. کاتێک ئەوە دەکات، یەکسەر دەگەڕێمەوە سەر زەوی و مێشکم پاک دەبێتەوە.
سەردەمی نوێی لیڤەرپوول و گەڕانەوە بۆ لای ئیراولا
کێرکێز جارێکی دیکە لەگەڵ ئەندۆنی ئیراولای راهێنەر یەکیگرتووەتەوە، کە پێشتر لەژێر سەرپەرشتی ئەودا چووە نێو پێکهاتەی باشترینەکانی وەرزی 2024-2025.
کێرکێز ئاماژە بەوە دەکات کە راهێنانەکانی ئیراولا زۆر چڕن و دەڵێت،، ئەو یارییەک پێدەکات ناوی ‘دەرئەنجامەکانە’؛ هەر تیپێک بدۆڕێت یان پلەی دووەم بهێنێت، دەبێت وەکوو سزایەک رابکات، بڕی راکردنەکەش بەندە بە بڕیاری راهێنەر لەو ساتەدا.
کێرکێز ئەوەش دەڵێت؛
ئیراولا هەمیشە پێی دەگوتم کە بەرگریکردن لە پێش هەموو شتێکەوەیە. ئەگەر ئەرکی بەرگرییەکەت بەباشی جێبەجێ کرد، ئەوکات ئازادیت بۆ یارمەتیدانی هێرشبەرەکان.
شۆکی رۆیشتنی ئارنە سڵۆت و داهاتووی سەڵاح
دوورخستنەوەی سڵۆی لە پۆستی راهێنەرایەتی شۆکێک بوو بۆ کێرکێز؛
من لە سڕبیا نوستبووم، براکەم لە دەرگای دا و خەبەری کردمەوە، زۆر سەرسام بووم چونکە هیچ کەسێک نەیدەزانی و باوەڕم نەدەکرد.
سەبارەت بە محەمەد سەڵاح کە ئەمە یەکەم وەرز دەبێت لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا لیڤەرپوول بەبێ ئەو یاری بکات، کێرکێز کە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵی هەبوو، کاتێک لێی پرسیرا کە دەزانێت سەڵاح روو لە کوێ دەکات، تەنیا خەندەیەکی کرد و بێدەنگ بوو، کە ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی زانیاری تەواوی لایە و بەم زووانە بڕیارەکەی ئەستێرە میسرییەکە ئاشکرا دەبێت.
وەرزی نوێ؛ ئامانجی گەورە
لە کۆتاییدا، بەرگریکارە سڕبییەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە وەرزی رابردوو لە ئاست چاوەڕوانییەکانی لیڤەرپوولدا نەبووە و چیدیکە ئەنجامی خراپ قبوڵکراو نییە.
وەرزی رابردوو بۆ هەمووان قورس بوو، کاتێک تۆ لەم یانەیەیت، دەبێت بۆ بردنەوەی نازناوەکان یاری بکەیت، ئەزموونێکی باش بوو بەڵام لە ئاست پێوەرەکانی ئێمەدا نەبوو و دەبێت بۆ وەرزی نوێ زۆر باشتر بین.



