ئیسپانیاگرنگترین

ئامادەکارییەکی نموونەیی؛ ئاردا گولەر دەیەوێت ببێتە چەکی سەرەکیی مۆرینیۆ

مۆرینیۆ چاوی لە ئۆزێلی نوێیە

Yariga App

یاریگا –

ئاردا گولەر، ئەستێرەی لاوی یانەی ریال مەدرید، بە شێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش دەستی بە راهێنانەکانی خۆئامادەکردنی پێش وەرز کردووە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بە ئامادەییەکی جەستەیی سەرسوڕهێنەرەوە گەڕاوەتەوە و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەکە دروست کردووە.

مۆرینیۆ بە تواناکانی گولەر و ئەو بیرکردنەوەیەی کە لە کاتی کارکردندا پێشانی دەدات زۆر دڵخۆشە، لە سەرەتای مەشقەکانەوە، ئەم یاریزانە هێڵی ناوەڕاستە سەلماندوویەتی کە دەیەوێت ببێتە یەکێک لە پاڵەوانە سەرەکییەکانی پێکهاتە نوێیەکەی ریال مەدرید.

گولەر یەکەمین یاریزانی بەشداربووی مۆندیالی 2026 بوو کە پەیوەندی بە تیمەکەوە بکاتەوە، دەرچوونی زووی تورکیا لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالدا وای کرد زووتر بگەڕێتەوە، بەڵام یاریزانەکە سوودی لە پشووەکەی وەرگرت بەبێ ئەوەی هەرگیز راهێنانە جەستەییەکانی پشتگوێ بخات.

لە رۆژانی پشووەکەیدا، راهێنانی تایبەتی کردووە، ئەمەش وای کردووە بە باشترین شێوە و ئامادەییەوە بێتە نێو کەمپی ئامادەکارییەکانی یانەکەوە.

ئاردا گولەر لە یارییە ئامادەکارییەکانی ریال مەدرید

پێشکەوتنێکی بەردەوام لە مێرێنگی
ئەستێرەکەی مەدرید ئێستا دەست بە چوارەمین وەرزی خۆی دەکات لەگەڵ یانەی شاهانە، بەو ئامانجەی کە پێگەی خۆی بەتەواوی لە پێکهاتەی سەرەکیدا جێگیر بکات.

ئاستی گولەر لە کاتی پەیوەندیکردنی بە یانەکەوە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بووە؛ لە یەکەم وەرزیدا بەشداریی لە 12 یاری کرد، لە وەرزی دووەمدا بەشدارییەکانی بۆ 49 یاری بەرزبووەوە، لە وەرزی سێیەمیشیدا گەیشتە 51 یاری، کە تێیدا توانی 6 گۆڵ بکات و 14 ئەسیستیش بکات.

مۆرینیۆ چاوی لە ئۆزێلی نوێیە
ئەم ژمارە بەرزانە ئەو شتەن کە گولەر دەیەوێت بیخاتە خزمەت پلانەکانی مۆرینیۆوە. راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بەتایبەتی سەرسامە بە بەهرەی گولەر لە وەرگرتنی تۆپ لە نێوان هێڵەکاندا، دیدگای فراوانی بۆ یاری، هەروەها توانای دروستکردنی جیاوازی لە کۆتا مەترەکانی یاریگادا، جگە لەو حەزەی کە رۆژانە بۆ بردنەوە پێشانی دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدریدییەکە، مۆرینیۆ پلانێکی تایبەتی هەیە بۆ ئەوەی بیکاتە چەقی یاریپێکردنی تیپەکە، هاوشێوەی ئەو رۆڵەی پێشتر داویەتی بە مەسعود ئۆزێل.

لە لێدوانێکیشدا بۆ میدیاکان، گولەر دڵخۆشی خۆی بە راهێنانکردن لەژێر دەستی مۆرینیۆ دەربڕیوە و رایگەیاندووە کە ئامادەیە ڕێنماییەکانی بەتەواوی جێبەجێ بکات.

ململانێیەکی قورس لەگەڵ بێرناردۆ سێلڤا
سەرەڕای ئەوەی ریال مەدرید لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ بێرناردۆ سێلڤا واژۆ کردووە کە ململانێی پێگەی سەرەکی زۆر قورستر دەکات، بەڵام ئەمە هیچ لە پلانەکانی گولەر ناگۆڕێت.

یاریزانەکە سوورە لەسەر ئەوەی لە ریال مەدرید سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و شەڕ بکات بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانێکی پێکهاتەی سەرەکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button