ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ دیۆماندێ گەڕایەوە لایپزیگ و پشکنینی بۆ دەکرێت

بەشداریی مەشقەکان دەکات.

Yariga App

یاریگا –

یان دیۆماندێ، هێرشبەری لایپزیگ گەڕایەوە یانەکەی و بەشداریی مەشقەکان دەکات.

فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، یان دیۆماندێ، هێرشبەری کۆتدیڤواری کۆتایی بە پشووەکانی هێناوە و ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە لایپزیگ و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت تاوەکوو یانەکەی دڵنیابێتەوە پێکانی نییە و لەڕووی جەستەییەوە بۆ وەرزی نوێ ئامادەیە.

فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، گفتوگۆی پێشکەوتوو لەنێوان ریال مەدرید و لایپزیگ بۆ یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکە بەردەوامە، تا ئەوکاتەی دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی دیۆماندێ لەگەڵ لایپزیگ لە مەشقەکانی بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لایپزیگ تەواوی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە تاوەکوو بە گرێبەستێکی مێژوویی و رکۆرد شکێن، دیۆماندێ بفرۆشێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی رابردوو فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی رایگەیاندبوو ریال مەدرید لەگەڵ لایپزیگ گەیشتووەتە رێککەوینی کۆتایی، بەڵام فلۆریان دەڵێت هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و گفتوگۆکان بەردەوامن.

بابەتی زیاتر

Back to top button