بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سەبارەت بە قۆناخی داهاتوو؛ رۆناڵدۆ لە هەوڵی رازیکردنی بڕونۆ فێرناندێشە

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کار لەسەر پڕۆژەیەکی نەسڕ دەکات بۆ گواستنەوەی بڕونۆ فێرناندێش.

رۆناڵدۆ و بڕونۆ جیا لەوەی کە پۆرتوگالیین و مێژوویەکە پێکەوە لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی رابەرایەتی تیمەکە دەکەن، لە مانچێستەر یونایتدیش بۆ ماوەی 18 مانگ، بە دیاریکراوی (لە ئۆگەست/ئابی 2021 تا نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی 2022) شانبەشانی یەکتربوون کاتێک دۆن دوای ماوەیەکی زۆر لە دابڕان لەو یانەیە گەڕایەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی 365ی وەرزشی کە هاوکات سەرچاوە ئینگلیزیەکانی دیکەش بڵاویانکردووەتەوە، رۆناڵدۆ کە بەرپرسیارێتی هەیە لە بڕیارەکانی گواستنەوە و گرێبەستەکانی نەسڕ، کار لەسەر رازیکردنی فێرناندێش دەدات تا لەم هاوینە پەیوەندی بە نەسڕەوە بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە رەنگە هەوڵەکانی نەسڕ لەم کاتەدا هەروا ئاسان نەبن، بەتایبەت دوای ئەوەی بڕونۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ مان یو یەکێک لە باشترین وەرزەکانی هەر یاریزانێکی بەڕێکرد لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا کاتێک لە خراپترین دۆخی یانەکەدا یاری لەدوای یاریی ئاستی خۆی پیشان دەدا تا لە کۆتایی وەرزەکە گەیشتە 21 ئەسێست وەک ریکۆردێکی مێژوویی. کە هۆکارێکی سەرەکی بوو لە گەڕاندنەوەی مان یونایتد بە راهێنەرایەتی مایکڵ کاریک بۆ پلەی سێیەم و دەستخستنی بلیتی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

هەوڵەکانی نەسڕ ئەگەر هیچ مسۆگەربوونێکیشیان لێ دیار نەبێت، لەپای خوێندنەوەی دۆخی نێوان بڕونۆ و یانەیەکەیەتی کە چەندجارێک لە مێرکاتۆ جیاوازەکاندا دەنگۆی رۆشتنی دروست دەبوو کاتێک بڕیارەکانی دەخستە دەستی کارگێڕی یانەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button