ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس بیر لە گواستنەوەی زیرکزی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس دەیەوێت جۆشوا زیرکزی، هێرشبەری هۆڵەندی بگەڕێنێتەوە سێریا ئەی.

تۆڕی سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس بیر لە گواستنەوەی جۆشوا زیرکزی، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد دەکاتەوە.

رانداڵ کۆلۆ موانی، هێرشبەری فەڕەنسی کە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاریی بۆ تۆتنهام کرد، بووەتە ئامانجێکی سەرەکی یوڤێنتوس و گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەپێشینەی کارەکانی خانمە پیرەکەیە، بەڵام یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان تاوەکوو ئێستا لەسەر نرخی کۆلۆ موانی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەگەر یوڤێنتوس لە گواستنەوەی کۆلۆ موانی سەرکەوتوو نەبێت ئەوا هەوڵ بۆ گواستنەوەی جۆشوا زیرکزی، هێرشبەری هۆڵەندی دەدات. تەنانەت ئەگەری هەیە لەم هاوینە هەردوو یاریزانەکە بگوازێتەوە.

جۆشوا زیرکزی، هێرشبەری هۆڵەندی، یەکێکە لەو یاریزانانەی پێشبینی دەکرێت لەم هاوینە مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button