ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ریال مەدرید لەگەڵ ئەستێرەیەک گەیشتە رێككەوتن

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەی رۆدری ناوەڕاستكاری ئیسپانی و پاڵەوانی مۆندیال نزیكە.

رۆدری لە هاوینی 2019 لە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و تاوەكوو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی نیكۆلۆ شێرا، رێككەوتنی سەرەتایی لەسەر بنەما سەرەكییەكان كراوە ریال مەدرید و رۆدری گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ ماوەی چوار ساڵ و تاوەكوو 2030 پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەكەوە بكات.

ریال مەدرید ئامادەیە دانوستانەكان لەگەڵ مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی رۆدری دەستپێبكات.

مانچێستەر سیتی دەیەوێت رۆدری لە یانەكەی بهێڵێتەوە و ئۆفەرێكی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی پێشكەشكردووە بەڵام یاریزانەكە رەتیكردووەتەوە.

رۆدری رۆڵێكی گرنگی لە بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2026لەگەڵ هەڵبژاردەكەی هەبوو بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەكەش دەستنیشانكرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button