
یاریگا –
یەکێک لە نابژیوانە بەناوبانگەکانی دوو دەیەی رابردوو وازهێنانی خۆی لە کارکردن راگەیاند.
ئانتۆنی تایلەر، ناوبژیوانی ئینگلیزی کە یەکێکە لە ناوە دیارەکانی بواری داوەری لە تۆپی پێی ئینگلیزیی و هەروەها لەسەر ئاستی کیشوەریی و جیهانیش چەندین یاریی گەورەی بەڕێوەبردووە، لە تەمەنی 47 ساڵیدا وازهێنانی راگەیاند.
لەسەر بڕیاری وازهێنانی، ئانتۆنی رایگەیاندووە
ناوبژیوانیکردن لە ئاستی هەرە باڵادا، شانازییەکی نەبڕاوەیە بۆم. بەڵام فشارەکە گەورەیە و و لێوردبوونەوەش بەردەوامە. بۆیە ئێستا کاتی گونجاوە بۆ وازهێنان و بەپەرۆشەوەم بۆ قۆناخێکی دواتر لە کاریی پیشەییم.
تایلەر لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا سەرپەرشتی 831 یاریی کردووە. دواترینیان یاریی نێوان سەنیگال و عێراق لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 و هەروەها قۆناخی 16 لەنێوان ئیسپانیا و پۆرتوگال.
ناوبراو 14 ساڵە لەلایەن فیفاوە وەک ناوبژیوان هەڵبژێدراوە. یەکێک بوو لە ناوی لیستە کورتکراوەکان بۆ بەڕێوەبردنی فیناڵی مۆندیالی 2022ی نێوان ئەرجەنتین و فەڕەنسا، بەڵام دواتر بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەستیاری مێژوویی نێوان ئەرجەنتین و بەریتانیا، ئەرکەکەی پێنەسپێردرا.
دیارترین ئەو یارییە گەورانەشی لە کاروانی خۆیدا بەڕێوەی بردوون، جگە لە فیناڵە نێوخۆییەکانی ئینگلتەرا، ئەمانەن:
جامی سوپەری ئەوروپا 2020 لەنێوان بایەرن میونشن و سێڤییا
فیناڵی نەیشنزلیگی 2021 لەنێوان فەڕەنسا و ئیسپانیا
فیناڵی جامی جیهانی یانەکان 2022 لەنێوان ریال مەدرید و هیلال
فیناڵی چامپیۆنزلیگی 2024ی نێوان ریال مەدرید و دۆرتموند
BREAKING: Top Premier League referee Anthony Taylor retires https://t.co/0klYKMAoJN
— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) July 21, 2026



