دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ رۆدری تەنیا ریال مەدریدی دەوێت و گەورەکانی پرێمەرلیگ ململانێی گواستنەوەی کۆنێ دەکەن
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مانو کۆنێ، ناوەڕاستکاری رۆما چڕکردووەتەوە، ئارسیناڵیش ململانێی گواستنەوەی دەکات – لێکیپ
ئارسیناڵ گرنگی بە گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، هێرشبەری بیلباو دەدات و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 77 ملیۆن پاوەندە – تیم تۆک
وێستهام دووەم ئۆفەری رۆمای بۆ گواستنەوەی کریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ، هێرشبەری هۆڵەندی رەتکردەوە – سکای ئیتاڵیا
ئاستۆن ڤێلا دەیەوێت کریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ، هێرشبەری هۆڵەندی بکاتە شوێنگرەوەی مۆرگان رۆجەرز – تۆک سپۆرت
بارسێلۆنا کۆبوونەوەیەک بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی فێران تۆرێس، هێرشبەری ئیسپانی رێکدەخات – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە، عیسا دیۆپ، بەرگریکاری مەغریبی فولهام جێدەهێڵێت و بە 10 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئیپسیوچ تاون دەکات – فووت مێرکاتۆ
مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆدری پێشکەشکردووە، بەڵام رۆدری خەون بە یاریکردن بۆ ریال مەدرید دەبینێت، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز ئارەزووی گواستنەوەی ناکات – فابریزۆ رۆمانۆ
ئەیسی میلان دەیەوێت کۆنستانتینۆس کاراتساس، هێرشبەری گێنک بکاتە شوێنگرەوەی رافایێل لیاو – لاگازێتا



