سەرکەوتنی تۆپی پێ بەسەر شەڕانگێزی؛ وردەکاریی ئەو شەوەی ئەرجەنتین هەموو شتێکی کرد جگە لە یاریکردن
توندترین یاریی کۆتایی لەدوای مۆندیالی 2010ـەوە

یاریگا –
یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 لە نێوان ئیسپانیا و ئەرجەنتین، لەبری ئەوەی یارییەکی پڕ لە هێرشبردن و تۆپی پێیەکی سەرنجڕاکێش بێت، رووێکی ئێجگار ناشیرین و توندترین شێوازی یاری پێشانی بینەرانی تۆپی پێ درا.
بەگوێرەی تۆڕی ئاتلێتیک، ئەم یارییە بووە توندترین و پیسترین یاریی کۆتایی مۆندیال لەدوای ساڵی 2010ـەوە [کاتێک ئیسپانیا رووبەڕووی هۆڵەندایەکی شەڕانگێز بووەوە].
دواجار، جارێکی دیکە تۆپی پێ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ئسپانیا توانی لە کاتی زیادکراو یارییەکە بۆ گۆڵێکی فێران تۆرێس یارییەکە بباتەوە، بەڵام یارییەکە پڕ بوو لە دیمەنی ناشیرین، فاوڵی توند و ئاژاوەگێڕی کە زۆربەیان لەلایەن یاریزانانی ئەرجەنتینەوە دەکران.
سەرەتایەکی پڕ لە توندوتیژی
تەنیا 14 خولەک بەسەر سەرەتای یارییەکەدا تێپەڕیبوو کاتێک ئەرجەنتینییەکان دەستیان بە یارییە توندەکەیان کرد؛ ئالێکسیس ماک ئالیستەر بە شێوەیەکی توند خۆی بە دانی ئۆلمۆدا کێشا و خستییە سەر زەوی. چەند خولەکێک دواتر، نیکۆلاس تاگلیافیکۆ بەشێوەیەکی سەیر و نایاسایی هەوڵیدا لامینی یامال رابکێشێتە سەر زەوی و دواتریش قاچی لێدا، کە بەپێی شارەزایانی ناوبژیوانی، دەبوایە راستەوخۆ کارتی زەردی پێ بدرێت، بەڵام ناوبژیوان ئارامگر بوو.
Was Alexis Mac Allister fortunate to escape a booking for his challenge on Dani Olmo? pic.twitter.com/N6frMjYuP7
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) July 19, 2026
دەستپێکردنی دابەشکردنی کارتەکان
یەکەمین کارتی زەردی یارییەکە لە خولەکی 41 بە یاریزانێکی ئەرجەنتین درا؛ لیساندرۆ مارتینێز بۆ رێگریکردن لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەی ئیسپانیا، سەرەتا هەوڵیدا لە کەمەری میکێل ئۆیارزاباڵ بگرێت، کاتێک ئەوە سەرینەگرت، بە هەردوو قاچی و لە دواوە فاوڵێکی زۆر توندی گرت.
لەگەڵ دەستپێکردنی نیوەی دووەم، لیاندرۆ پارێدێس هاتە نێو یاریگا و راستەوخۆ دەستی بە ئاژاوەگێڕی کرد و بەئەنقەست ئانیشکی کێشا بە پشتی رۆدری و کارتی زەردی وەرگرت، کە ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی شەڕەپاڵێک لە نێوان یاریزانەکاندا، لە بەرامبەریشدا، ئێمریک لاپۆرت، یاریزانی ئیسپانیا فاوڵێکی توندی لە لیۆنێل مێسی گرت بۆ ئەوەی رێگری لە چوونە ناوەوەی بۆ ناوچەی سزا بکات.

کارتە سوورەکە و ناڕەزایەتییە سەیرەکان
لە خولەکی 82، ئینزۆ فێرناندێز بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتییەوە کارتی زەردی وەرگرت و 11 خولەک دواتر و لە خولەکی 93، بەهۆی لێدانێکی مەترسیدار بە بنی پێڵاوەکەی لە قاچی پاو کوبارسی، کارتی سووری پێدرا و کرایە دەرەوە، بەمەش بووە سێیەمین یاریزانی ئەرجەنتینی لە مێژوودا کە لە یاریی کۆتایی مۆندیالدا دەربکرێت.
لە یەکێک لە دیمەنە سەیرەکانی یارییەکەدا، لیۆنێل مێسی، چووە لای ناوبژیوان و بە دەنگێکی بەرز ناڕەزایەتی دەربڕی و داوای کارتی سووری دەکرد، تەنیا لەبەر ئەوەی مارک کوکورێیا لە کاتی قسەکردندا دەستی بەسەر دەمی خۆیەوە گرتووە.
In the wake of Enzo Fernandez’s red card, Lionel Messi was spotted trying to tell the referee that Marc Cucurella covered his mouth to say something, and should be sent off.
Argentina are down to 10 and they are intent on also making Spain a player light.
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) July 19, 2026
کۆتایی یارییەکە؛ ئاژاوە و نەبوونی گیانی وەرزشی
لە کاتی زیادکراودا، ئەرجەنتینییەکان لە کاتکوشتن و تێکدانی یارییەکە بەردەوام بوون، وەکوو چۆن مێدینیا زۆر بەخاوی تۆپەکەی دەخستەوە نێو یاریگا.

کاتێکیش فیکەی کۆتایی لێدرا، ئەگەر چاوەڕێی گیانی وەرزشیت لە ئەرجەنتین دەکرد، ئەوا هەڵە بوویت. لیۆنێل سکالۆنی راهێنەر بەپەلە هاتە نێو یاریگا بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵام پارێدێس گوێی نەگرت و پاڵی بە قوڕگی ئێرێک گارسیاوە نا، کە گارسیا کاردانەوەی نەبوو، بەڵام دیسانەوە شەڕەپاڵ دروست بوو.
لە کۆتا دیمەنی نەشیاودا، لە کاتی بەرزکردنەوەی جامی پاڵەوانێتییەکە لەلایەن یاریزانانی ئیسپانیاوە، یاریزانانی ئەرجەنتین لەبری چەپڵەلێدان، بەشێوەیەکی کۆمەڵ پشتیان تێکردن و رەتیانکردەوە رێز لە براوەکە بگرن، وەکوو سەلماندنێک بۆ ئەو رەفتارە توند و فێڵبازانەیەی بە درێژایی یارییەکە پێشانیاندا.




