ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەكی مۆندیال؛ لیڤەرپوول كێبڕكێی گواستنەوەی ناوەڕاستكارێک دەكات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوولی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ پتەوكردنی ریزەكانی یانەكەی بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێكردووە و ئەمجارە هەوڵی گواستنەوەی كایشو سانۆ ناوەڕاستكاری ژاپۆنی یانەی ماینز دەدات.

سانۆ هاوینی 2024 لە ریزەكانی كاشیما ئانتلەرز بە بەهای 2.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ماینز كرد و تاوەكوو 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تیم تۆک، لیڤەرپوول هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی كایشو سانۆ ناوەڕاستكاری ژاپۆنی دەستپێكردووە.

لیڤەرپوول بە تەنیا كێبڕكێی گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستكارە ژاپۆنییە ناكات و هەریەک لە یانەكانی ئارسیناڵ، تۆتنهام و بۆڕووسیا دۆرتموندیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

ماینز بەهای ناوەڕاستكارەكەی بە 60 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنێت و رێدز پێشەنگی گواستنەوەی كایشو سانۆی گرتووە و ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە لە گواستنەوەی خەرجبكات.

سانۆ وەرزی رابردوو ئاستێكی بەرزی لەگەڵ ژاپۆن پێشكەشكرد و هەروەها لەم مۆندیالەشدا لەگەڵ ژاپۆن دەدرەوشایەوە و بەرامبەر بەڕازیل تاكە گۆڵی ژاپۆنی كرد.

وەرزی رابردوو لەگەڵ ماینز 48 یاریی كرد و توانی دوو گۆڵ بكات و پێنج ئەسیستیش بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button