لە تەمەنی 39ساڵی؛ مێسی ریکۆردی 15ساڵ لەمەوبەری خۆی شکاندەوە
ڕیکۆردێکی نوێ بۆ مێسی

یاریگا –
لیۆنێل مێسی، کاپتنی ئەرژەنتین، پەیامێکی دڵنیایی ئاراستەی هاندەرانی وڵاتەکەی کرد دوای سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی مۆندیال لە بهرامبهر ئینگلتەرا تۆماركرد.
براوەی ههشت باڵۆن دۆر بهردهوامه له تۆمارکردنی ئامارە ناوازەکانی لە مۆندیالدا.
تۆڕی ئۆپتای تایبەت بە ئامارەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە مێسی بۆ یاری ژمارە 13 لەسەریەک بەشداری لە گۆڵەکانی هەڵبژاردەکەیدا کردووە، ئەمەش دووەم درێژترین زنجیرەیە لە کاروانی وەرزشی ئەم ئەستێرەیه لەگەڵ هەڵبژاردەکە، دوای ئەوەی پێش زیاتر لە 15 ساڵ لە 14 یاری بهشداری له گۆڵكردن كردبوو.
9 & 2 – Lionel Messi completed nine dribbles and assisted two goals against England – the first player on record (from 1966) to do so in a single FIFA World Cup knockout game.
Catalyst. pic.twitter.com/wwrE1QnQC1
— OptaJoe (@OptaJoe) July 15, 2026
یارییەکەی ئەرژەنتین و ئینگلتەرا شاهیدی ئەوە بوو کە مێسی 9 بڕینی سەرکەوتووی كرد، کە ئەمەش زۆرترین ژمارەی بڕینە بۆ خاوەن درێسی ژمارە 10 لە یارییەکی مۆندیالدا، بە یەکسانی لەگەڵ یارییەکەی بەرامبەر ئایسلەندا لە مۆندیالی 2018 و یارییەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا لە مۆندیالی 2010.
مێسی بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا کە بتوانێت لە یەک یاری قۆناخە یەکلاکەرەوەکانی مۆندیال 9 بڕینی سهركهوتوو بكات و دوو گۆڵیش دروست بکات.



