جود بێڵینگهام؛ رووبەڕووبوونەوەی لیۆنێل مێسی شانازییەکی گەورەیە
"بابەتەکە گەورە مەکەن"

یاریگا –
چود بێڵینگهام، ئەستێرەی ئینگلتەڕا رەتیدەکاتەوە کێشەی لەگەڵ مێسی هەبێت و رووبەڕووبوونەوەی ئەو یاریزانە بە شانازییەکی گەورە وەسف دەکات.
شەوی رابردوو 15ـی تەمموزی 2026 لە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال، ئەرجەنتین و ئینگلتەڕا رووبەڕووبوونەوە و تانگۆ 2-1 یارییەکەی بردەوە و بۆ دووەم جار بەدوای یەک خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی.
لە دیمەنێکی یارییەکەدا گرژی لەنێوان جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ئینگلتەڕا و لیۆنیل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتین روویدا و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام بێڵینگهام دوای یارییەکە رەتیکردەوە هیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ مێسی هەبێت.
هیچ شتێکی خراپ لەنێوان من و مێسی رووینەدا، تەنیا باسی فاوڵێکمان کرد، دڵنیام میدیا بابەتەکە زۆر گەورە دەکات، بۆ من شانازییەکی گەورەیە کە رووبەڕووی مێسی بوومەوە.
یاریکردن بەرامبەر لیۆنێل مێسی سەرسوڕهێنەرە، ئەو ئاستەی لە مۆندیال پێشکەشی دەکات ناوازەیە، هیوای بەختێکی باشی بۆ دەخوازم لە یاری کۆتاییدا.
یەکشەممە 19ـی تەمموزی 2026 ئەرجەنتین لە یاریی کۆتایی مۆندیال رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە و 18ـی هەمان مانگ فەرەنسا و ئینگلتەڕا لە یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەمی رووبەڕوودەبنەوە.
🎙️المذيع: ما الذي حدث في الملعب مع ميسي؟ لقد رأينا لقطات انتشرت له وهو كأنما يقول “نعم” لك…
🗣️بيلينغهام: أوه، كنا فقط نناقش خطأً في الواقع، لكن لا، لم يكن هناك شيء. لا شيء سيئ، أنا متأكد من أن الجميع سيفعلون ما يفعلونه دائماً ويصنعون من الأمر قصة كبيرة وعاصفة، ولكن لا، لم يكن… pic.twitter.com/0tanFV0NwZ
— محمود مجيد (@MMajeedX) July 16, 2026



