
یاریگا –
هەولێر دەیەوێت ناوەڕاستکارێکی وەرزی رابردووی گەڕمە بگوازێتەوە کە پێشووتر لە خولی ئوستڕالی یاریی کردووە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند؛ کارگێڕی هەولێر بە شێوەیەکی سەرەتایی گفتوگۆی لەگەڵ یاریزان محەمەد تائی، یاریزانی بەرەگەز عێڕاقی و وەرزی رابردووی یانەی گەڕمە دەستپێکردووە، دوای گواستنەوەی عامر جامووس، یاریزانی هەڵبژاردەی ئوردن، هەولێر دەیەوێت ناوەڕاستکارێکی دیکەش بگوازێتەوە.
محەمەد تائی، تەمەنی 26 ساڵە و لە گواستنەوەی زستانەی وەرزی رابردوو پەیوەندی بە گەڕمەوە کردبوو، لەگەڵ یانە پرتوقالیەکە تەنیا یەک ئەسیستی کرد و هیچ گۆڵێکیشی تۆمار نەکرد، محەمەد پێشووتر لە ئوستڕالیا بۆ یانەکانی وێستێرن سیدنی، وێڵنتن فیۆنێکس لەگەڵ نیوکاسڵ جێتس یاریی کردووە.



