بازاڕی گواستنه‌وه‌

ریمۆنتادای گواستنەوەکان؛ یانەیەکی پرێمەرلیگ گەوهەرە سویسریەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

کێبڕکێ لەسەر گواستنەوەی تواناکانی یۆهان مانزامبی یەکلایی بووە و گەوهەرە سویسریەکە پەیوەندی بە یانەیەکی چامپیۆنزلیگ دەکات.

مانزامبی بە بەهرەیەکی دەرکەوتووی تۆپی پێی سویسری و خولی ئەڵمانی دادەنرێت کە وەرزی رابردوو لەگەڵ فرایبۆرگ ئاستی تەقیەوە و کە تەنها دوو وەرزبوو سەرکەوتبوو بۆ ریزی یەکەمی یانە ئەڵمانییەکە.

مانزامبی کە تازە تەمەنی 20 ساڵە و لە پێگەی ناوەراستی هێرشبەریی و باڵەکانیش یاریی دەکات، وەرزی رابردوو لەگەڵ فرایبۆرگ لە 47 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بەشداریی 16 گۆڵی کرد. لەم مۆندیالەی 2026یش چاوەڕوانی درەوشانەوەی زیاتری لێدەکرا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەڵام پێکان بەرۆکی گرت و سویسرا نەیتوانی سوود لە تواناکانی وەربگرێت لە قۆناخەکانی کرانەدەرەوە کە کەلێنێکی گەورەی بۆ ئەو هەڵبژاردەیە دروستکرد.

ناوبراو ماوەیەکبوو خواستێکی جیددی لە یانەی نیوکاسڵەوە پیشاندەدرا، بەڵام ئاستۆن ڤیلا ریسەکەی لەو یانەیە کردە خوری و توانی رەزامەندیی یاریزانەکە بەدەستبهێنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگ، ئاستۆن ڤیلا توانیویەتی رەزامەندی تەواوەتیش لە فرایبۆرگ بەدەستبهێنێت بۆ گواستنەوەی یۆهان.

سەبارەت بە نرخی لاوە درەوشاوەکە، رۆژنامەنووسەکەی سکای ئەڵمانیا نووسیویەتی بەهای گواستنەوەکەی خۆی دەدات لە 70 ملیۆن یۆرۆ بە گۆڕانکارییەکانیشەوە.

فلۆریان زانیویەتی کە ئاستۆن ڤیلا هەر لە سەرەتاوە لە کێبڕکێکەدابووە بۆ گواستنەوەی مانزامبی، یاریزانەکەش هیچ ئاماژەیەکی بە نیوکاسڵ نەدابوو. ئەمڕۆش کامپی ئەستێرە دەرکەوتووەکە پەیوەندیان بە بەرپرسانی ڤێیلا کردووە کە یۆهان دەیەوێت یارییان بۆ بکات.

لە کۆتا بەشی زانیارییەکانیدا سەرچاوەکە باسی لە گرێبەستێکی ماوە درێژ کردووە بەبێ ئاشکراکردنی وەرزەکانی مانەوەی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا.

مانزامبی دەبێتە رەگەزێکی نوێ بۆ تیمەکەی ئونای ئێمری کە وەرزی رابردوو توانیان پلەی چوارەمی پرێمەرلیگ بەدەسبهێنن و هاوکات بوونە پاڵەوانی یۆرۆپالیگیش.

بابەتی زیاتر

Back to top button