ئەفریقاگرنگترینمۆندیالی 2026

دوای کرانەدەرەوەیان لە مۆندیال؛ سێنیگال تەواوی ستافی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی دووردەخاتەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی سێنیگال گرێبەستی پاپی تیاو و ستافەکەی هەڵوەشاندەوە

Yariga App

یاریگا –
پاپی تیاو و تەواوی ستافەکەی لە پۆستی راهێنەرایەتی سێنیگال دوورخرانەوە.

پێگەی wiwsport ـی سێنیگالی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نێو فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە کە رۆژی شەممە بەڕێوەچوو، بڕیاری دوورخستنەوەی پاپی تیاو پەسەند کرا، ئەمەش تەنیا زیاتر لە هەفتەیەک دوای ماڵئاواییکردنیان لە مۆندیالی 2026، هاوکات بڕیارەکە تەواوی ستافی هونەرییش دەگرێتەوە و سوپاسی کارەکانیان کراوە.

دوانزە رۆژ دوای کۆتاییەکی خەمناک لە مۆندیالدا، بڕیارە یەکلاییکەرەوەکە درا؛ پاپ تیاو، کە لە ماوەی پاڵەوانێتییەکەدا لە ئەمریکای باکوور رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە، نەیتوانی لە باجی کرانەدەرەوەیان و ئەو شکستە چاوەڕواننەکراوەی بەرامبەر بەلجیکا لە قۆناخی 16 رزگاری بێت.

تیاو لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2024 بەفەرمی وەکوو راهێنەری سێنیگال دەستنیشانکرا، ئەمەش دوای ئەوەی بەکاتی  شوێنی ئالیۆ سیسیێ، راهێنەری پێشووی گرتبووەوە.

تیاو توانی دۆخەکە ئاسایی بکاتەوە و یارمەتی سێنیگال بدات بۆ بردنەوەی دووەم نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە مەغریب، لە کانوونی دووەمی 2026.

بەڵام ئاستی کێبڕکێیەکان لە مۆندیال زۆر لەوە بەرزتر بوو کە چاوەڕوان دەکرا، ستافە هونەرییەکەشی بەدەر نەبوون لەم شکستە و یەکێتییەکە بڕیاریدا بە یەکجاری کۆتایی بە کارەکانی ئەوانیش بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button