جیهانگرنگترین

فەرمی؛ پۆرتوگال راهێنەری نوێی دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی پۆرتوگال خۆرخێ خێسوسی وەكوو راهێنەری نوێی هەڵبژاردەكەی دەستنیشانكرد.

پۆرتوگال لە قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئیسپانیا 1-0 دۆڕا و ماڵئاوایی کرد، رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەر لە دوای كرانەدەرەوەیان بەفەرمی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكە دوورخرایەوە.

هەژماری فەرمی پۆرتوگال لە پلاتفۆرمی ئێكسی خۆرخێ خێسوسی وەكوو راهێنەری نوێی هەڵبژاردەكەی دەستنیشانكرد.

خۆرخێ خێسوس سەركردایەتی پڕۆژەی پۆرتوگال بۆ نەیشنزلیگ، یۆرۆ و مۆندیالی داهاتوو دەكات.

راهێنەرە 72 ساڵانە پۆرتوگالییەكە وەرزی رابردوو لەگەڵ نەسڕ نازناوی خولی سعوودی بەدەستهێنا.

رۆبێرتۆ مارتینێز دوای جێهێشتنی بەلجیکا لە 2023 پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی وەگرت و سێ ساڵە سەرپەرشتی کریستیانۆ و هاوڕێکانی دەکات.

مارتینێز لە 45 یاریی سەرپەرشتی پۆرتوگالی کردووە، 32 یاریی بردووەتەوە، شەش یاریی یەکسانبووە و حەوت یاریی دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button