بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکلایی بووەوە؛ یانەی داهاتووی گرینوود ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی مەیسن گرینوود یەکلایی بووە و یانەی داهاتووی ناوبراو ئاشکراکرا.

گرینوود هاوینی 2024 دوای وەرزێک بەخواستن یاریکردن بۆ خیتافی و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ ئەو یانە ئیسپانیە، کەچی مانچێستەر یونایتد هەر ئامادەنەبوون بیگەڕێننەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد. بۆیە بەیەکجاریی بە مارسیلیایان فرۆشت بە بەهای 31.6 ملیۆن یۆرۆ.

ئەستێرە ئینگلیزیەکە وەرزی رابردوو یەکێک لە ئاستە باشەکانی خۆی پیشاندا لە خولی فەڕەنسی کە لە 32 یارییدا توانی 6 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 7 ئەسێست. بەڵام یانەکەی نەیتوانی سەربکەوێت بۆ چامپیۆنزلیگ کاتێک لە پلەی پێنجەمی خولەکە کۆتاییان بە وەرزەکە هێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، کامپی نزیک یاریزانەکە فەنەرباچەیان ئاگەدارکردووەتەوە کە رازین بە مەرجەکانی ئۆفەرەکەیان.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە زانیویەتی کە یانە تورکیەکە ئۆفەرێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ پێشکەشی مەیسن کردووە تا 2030 دەخایەنێت.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا رۆمانۆ نووسیویەتی دوای ئەوەی فەنەرباچێ لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ گرینوود گەیشتە رێککەوتن، ئەمڕۆ گرێبەستی فەرمییان پێشکەشی مارسیلیا کرد کە بەهاکەی خۆی دەدات لە 40 ملیۆن یۆرۆ.

یەکێک لە ئامانجە گەورەکانی هێرشبەرەکە دەرکەوتنێتی لە چامپیۆنزلیگ، فەنەرباچێ بەو شوێنە گونجاوە دەزانێت کە تواناکانی خۆی پیشان بداتەوە. هاوکات یانە تورکیەکە وەرزی رابردوو پلەی دووەمی سوپەرلیگی تورکی بەدەستهێنا و بلیتی چامپیۆنزلیگیان مسۆگەرکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button