ئه‌وروپاگرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

شەرمەزاری و شێواندنی دادپەروەرییە؛ یاسادانەرانی پەرلەمانی ئەوروپا داوای لێکۆڵینەوە لە جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا دەکەن

ئینفانتینۆ و فیفا خۆیان رادەستی داواکارییەکانی ئیدارەی ترەمپ کردووە

Yariga App

یاریگا –

یاسادانەرانی یەکێتیی ئەورووپا داوای لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی فیفا دەکەن بەهۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ترەمپ پێش یاریی ئەمریکا بەرامبەر بەلجیکا.

بەگوێرەی ئاژانسی ASSOCIATED PRESS، دەیان یاسادانەری ئەورووپی خەریکی کۆکردنەوەی پاڵپشتین بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەک لە پەرلەمانی ئەورووپا لەسەر جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، بەهۆی تێوەگلانی لەو بڕیارەی کە رێگەی بە فۆلارین باڵۆگەنی هێرشبەری نووکی ئەمریکی دا یاری بکات سەرەڕای وەرگرتنی کارتێکی سوور لە یاریی پێشتردا.

باڵۆگەن لە ماوەی بردنەوەکەی ئەمریکا بەرامبەر بۆسنە لە مۆندیال لە 1ـی تەممووزدا کارتێکی سووری پێدرا، کە بە شێوەیەکی ئاسایی دەبووە هۆی بێبەشکردنی لە یاریکردن لە یاریی داهاتووی تیمەکەدا، بەڵام فیفا سزای راگرتنەکەی بۆ یارییەکەی رۆژی دووشەممە هەڵگرت دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەرژەوەندیی هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵانەکە لەگەڵ ئینفانتینۆدا دەستوەردانی کرد.

یاسادانەرانی پەرلەمانی ئەورووپا، باری ئاندروس، لارا وۆڵتەرز و نیڵس فوگلسانگ بەیاننامەیەکی هاوبەشیان رایانگەیاند کە تێیدا هاتووە:

بڕیاری دامەزراوەی بەڕێوەبەری تۆپی پێی جیهان بۆ گۆڕینی یاسای سزاکانی کارتی سوور لە ناوەڕاستی پاڵەوانییەتییەکەدا شەرمەزاری و شێواندنی دادپەروەرییە. جارێکی دیکە بینیمان ئینفانتینۆ و فیفا خۆیان رادەستی داواکارییەکانی ئیدارەی ترەمپ دەکەن.

یاسادانەرەکان داوا لە فیدراسیۆنە نیشتمانییەکانی تۆپی پێی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەکەن کە هانی لێژنەی ئەخلاقیی فیفا بدەن بۆ لێکۆڵینەوە لە ئینفانتینۆ و ئایا فشاری ئیدارەی ترەمپ هۆکار بووە لە هەڵگرتنی سزای راگرتنەکەدا، لەپاڵ “پێشێلکارییەکانی دیکەی ئەگەری لە بێلایەنیی سیاسی” وەکوو بەخشینی خەڵاتی ئاشتیی فیفا بە ترەمپ.

فیفا رایگەیاندووە کە هەڵگرتنی سزای راگرتنەکە بڕیاری لێژنەی تەمێکاری بووە.

یاسادانەرەکان رایانگەیاند کە تاوەکوو ئێستا 35 هاوکار واژۆیان لەسەر نامەکە کردووە. ئەوان گوتیان:

جوانیی وەرزش لەوەدایە کە لەسەر یاسای بێلایەن و شەفاف دامەزراوە. کاتێک ئینفانتینۆ رێگە دەدات فشاری سیاسی دیاری بکات کێ یاری دەکات، ئەم هەستی دادپەروەرییە لەناودەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button