
پاولۆ ماڵدینی دەبێتە بەڕێوبەری تەکنیکی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەگەر هیچ بەربەستێک دروست نەبێت لە گفتوگۆکانی واژۆکردنی گرێبەستەکە.
سەرۆکی نوێی تۆپی پێی ئیتاڵیا کە جیۆڤانی مالاگۆیە، نزیک بووەتەوە لە رازیکردنی ماڵدینی تاوەکو ئەو پۆستە وەربگرێت و ئەرکی سەرەکیشی بنیاتنانەوەی هەڵبژاردەکە دەبێت لە سەرەتاوە. بەڵام هێشتا رێککەوتنی فەرمی ئەنجام نەدراوە.
ئیتاڵیا لە ئێستادا بێ بەڕێوبەر و راهێنەرە پاش وازهێنانی گاتوسۆی راهێنەر و بوفۆنی بەڕێوبەر. بەهێزترین کاندیدەکان بۆ راهێنەرایەتی تیمەکە بریتین لە ئەنتۆنیۆ کۆنتی و رۆبێرتۆ مانچێنی بەڵام مالاگۆ دەیەوێت سەرەتا بەڕێوبەری تەکنیکی هەڵبژێرێت تاوەکو ئەویش بۆچوونی هەبێت لە راهێنەری نوێ دا.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ماڵدینی حەز بە کارەکە دەکات چونکە سەرۆک بەڵێنی پێداوە کەوا دەسەڵاتی رەهای هەبێت بەسەر هەڵبژاردەکەدا.
ئیتاڵیا تەواوی پێکهاتەی کارگێڕی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دوورخستەوە پاش ئەوەی نەیانتوانی بگەنە کۆتاییەکانی جامی جیهانی 2026 .



