عێراقکوردستان

گۆڵپارێزی زەوڕا لە پێناو گرێبەستی هەولێر سکاڵا لە یانەکەی دەکات

هەولێر گۆڵپارێزی زەوڕای دەوێت

Yariga App

یاریگا –

هەولێر داوای گۆڵپارێزێکی زەوڕای کردووە و گۆڵپارێزەکەش سکاڵای دژی یانەکەی تۆمار کردووە بۆ ئەوەی مافی دەستبەرداربوونی پێبدەن.

حوسێن حەسەن، گۆڵپارێزی زەوڕا بە فەرمی سکاڵای دژی یانەکەی تۆمار کردووە دژی پێنەدانی مافی دەستبەرداربوونەکەی، لیژنەی کاروباری راهێنەران و یاریزانانیش لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق داوا لە نوێنەری زەوڕا دەکات کە رۆژی پێنج شەممە لە بارەگای یەکێتیەکە ئامادە بن.

لە بەدواداچوونێکدا، تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیاریی وردی گرێبەستی گۆڵپارێزەکەی لەگەڵ زەوڕا و پەیوەندیکردنی بە هەولێر دەستکەوتووە، حوسێن گرێبەستی سێ وەرزی لەگەڵ زەوڕا واژۆکردووە، بڕی شکاندنی گرێبەستەکەشی 150 ملیۆن دینارە بەڵام کارگێڕی زەوڕا هێشتا ئامادەنین دەستبەرداری ئەم گۆڵپارێزە ببن.

هەولێر بە شێوەی زارەکی لەگەڵ حوسێن حەسەن رێککەوتووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پارێزگاری لە تۆڕی قەڵا و منارە بکات، گۆڵپارێزەکە دوای هاتنی ئەحمەد باسل بۆ زەوڕا و وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە لەلایەن باسم قاسمەوە دەزاێت هەلی یارییکردنی کەم دەبێتەوە، بۆیە بە فەرمی داوای جێهێشتنی یانەکەی کردووە و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هەولێر واژۆبکات.

لوئەی سەڵاح، راهێنەری نوێی هەولێریش پێداگیرە لەسەر هێنانی ئەم گۆڵپارێزه و پێی وایە بەشێکی گرینگی ئەو پڕۆژە و پلانەیە کە راهێنەرەکە دەیەوێت لەگەڵ هەولێر لە وەرزی نوێدا جێبەجێی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button