ئهوروپا
ڤاران: ڕیاڵ لە توانایدایە سیتی تێبپەڕێنێت
یاریگا: ڕافایل ڤاران، بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێی وایە یانەكەی لە توانایدایە یاریەكە لە سیتی ببەنەوە و خۆیان بگەیەننە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی یانە شاهانەكە بەرگریكارە فەڕەنسیەكە ووتی: هەمیشە بردنەوەمان دەوێت، ئێمە ڕیاڵ مەدریدین، هەموو كات دەتوانین هەلی بردنەوە درووست بكەین ، ئەوەش وا دەكات زیاتر متمانەمان بە خۆمان بێت.
هەروەها ووتیشی: هیچ یاریەكمان لە پێش نیە ئەمەش وا دەكات بە باشی خۆمان ئامادە بكەین بۆ یاریەكە، بە تەواوی تواناكانمانەوە خۆمان بۆ بردنەوە ئامادە دەكەین.