گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی مەكسیک V ئینگلتەرا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە چوارەم یاریی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی مەكسیک و ئینگلتەرا رووبەڕوودەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی دووشەممە كاتژمێر 03:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی مەكسیک و ئینگلتەرا لە یاریگای ئازتێكا لە مەكسیكۆ سیتی مەكسیک رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی مەكسیک لە قۆناخی 32 رووبەڕووی هەلبژاردەی ئێكوادۆر بوویەوە و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە قۆناخی 32 رووبەرووی كۆنگۆی دیموكرات بوویەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.

چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان مەكسیک و ئینگلتەرا لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی براوەی نێوان بەڕازیل و نەرویج ببێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مەكسیک بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوە.

ئینگلتەرا بە بێ لیڤرامینتۆ، ریس جەمیس و كوانسا رووبەڕووی مەكسیک دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مەكسیک

رانگێڵ

سانچێز، مۆنتێس، ڤاسكوێز، گالاردۆ

مۆرا، لیرا، رۆمۆ

ئالڤارداو، خیمینێز، كوینۆنێس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینگلتەرا

پیكفۆرد

كۆنسا، ستۆنس، گێی، ئۆرایلی

ئەندێرسن، رایس

مادویكی، بێڵینگهام، گۆردن

هاری كەین

بابەتی زیاتر

Back to top button