یاریگا–
پیه‌ر ئاوبامێیانگ، گۆڵکاری گابۆنی یانه‌ی ئارسێناڵی ئینگلیزی له دوای یاریی یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر چێڵسی ئاماده‌نه‌بوو هیچ قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر داهاتووی خۆی بکات.
گۆڵکاره گابۆنیه‌که دوای یارییه‌که له چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به ده‌نگۆکانی جیابونه‌وه له یانه‌که‌ی گووتی ” ئێستا کاتی ئه‌وه نیه قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بکه‌ین و ده‌مه‌وێت ته‌نها له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کانم خۆشی و ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن بگێڕم، هه‌ر کاتێک ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م هه‌بوو باس له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌م ”.
ماوه‌یه‌که ده‌نگۆیه‌ک هه‌یه ئاوبامێیانگ ده‌یه‌وێت وه‌رزی داهاتوو یانه‌ی ئارسێناڵ جێبێڵێت، به‌ڵام کارگێری ئه‌و یانه‌یه هه‌موو هه‌وڵیک ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی رازی به مانه‌وه‌ی بکه‌ن.