ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ بایرن میونشن گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

دووەم گرێبەستی هاوینە..

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن گرێبەستی ناتانیێل بڕاون، بەرگریکاری بەڵی چەپی ئەڵمانی راگەیاند.

بایرن میونشن بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، بۆ گواستنەوەی ناتانیێل بڕاون لەگەڵ ئاینتراخت فڕانکفورت و یاریزانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و ناتانیێل بڕاون گرێبەستی لەگەڵ یانە باڤارییەکە واژۆ کردووە و یاریزانێکی نوێی بایرنە.

تانیێل بڕاون بە 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن کردووە و گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە واژۆ کرد.

لەدوای ئیسماعیل سەیباری، هێرشبەری مەغریبی، ناتانیێل بڕاون دەبێتە دووەم یاریزان لەم هاوینە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە بکات.

ناتانیێل بڕاون لە ئەکادیمیای نورمبێرگ پێگەیشتووە، هاوینی 2024 نورمبێرگی جێهێشتووە و بە شەش ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە فرانکفورت کردووە.

ناتانیێل بڕاون بە درێسی فڕانکفورت لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 75 یاریی کردووە، حەوت گۆڵی کردوو و 13 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button