ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ بەرگریکارێکی ناوداری پرێمەرلیگی دەوێت

دوو ئەستێرەی هەمان یانەی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ بەرگریکارێکی بەتوانای هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا و یانەی ئاستۆن ڤێلای کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ گرنگی بە گواستنەوەی ئیزری کۆنسا، بەرگریکاری ئاستۆن ڤێلا دەدات.

گرێبەستەکەی کۆنسا لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا دوای دوو وەرزی دیکە بەسەردەچێت، ئاستۆن ڤێلا ئامادە نییە بە کەمتر لە 60 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت، ئارسیناڵ بڕوای وایە ئەو نرخە بۆ ئەو یاریزانە زۆر بەرزە.

ئارسیناڵ جیا لە کۆنسا، گرنگی بە گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز، هاوتیمی کۆنسا دەدات و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

ئەوەی ماوەتەوە بزانین ئەوەیە ئایا ئارسیناڵ دەتوانێت لە یەک مێرکاتۆ هەردوو یاریزانەکەی ڤێلا بگوازێتەوە یاخود تەنیا یەکێکیان دەباتە ریزەکانی.

ئێستا هەردوو یاریزانەکە لەگەڵ ئینگلتەڕا بەشداریی مۆندیال دەکەن، کۆنسا لە هەر چوار یارییەکە سەرەکی بووە و رۆجەرزیش لە سێ یاری بەشێوەی یەدەک بەشداریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button