مانچێستەر یونایتد و ترابزۆن لەسەر ئۆنانا گەیشتنە رێککەوتن

یاریگا –
وادیارە ئاندرێ ئۆنانا لە پلانەکانی مایکڵ کاریکی راهێنەری مانچێستەر یونایتددا نەمابوو بۆیە یانەکە گۆڵپارێزە کامیرۆنیەکەی بەڕێکرد.
ئۆنانا لە هاوینی 2023 لەسەر داخوازیی ئێریکی تێن هاخی راهێنەری ئەوکاتی مان یونایتد کە پێشتر لەگەڵ گۆڵپارێزەکە لە ئایاکس پێکەوەبوون، بە بڕی نزیکەی 48 ملیۆن پاوەند لە ئینتەر میلانەوە گواسترایەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.
ئەگەرچی لە زۆرێک لە یارییەکاندا کلین شیتی دەکرد، بەڵام ماوەیەک هەڵە زۆرەکانی لەناو گۆڵ دەبووەهۆی هەژاندنی تۆڕی شەیتانە سوورەکان. بەجۆرێک، رەخنەی زۆری لە نزیکەکانی مان یونایتدەوە لێدەگیرا کە دیارترینیان لێدوانەکەی نیمانیا ماتیچی ئەستێرەی پێشووی ئەو یانەیەبوو کە رایگەیاند ئۆنانا یەکێکە لە خراپترین گۆڵپارێزەکانی مێژووی مان یو.
بەر لە دەستپێکی وەرزی 2025/26 و لە ئامادەکارییەکانی یانەکە بۆ ئەو وەرزە، ئاندرێ بەخواستن نێردرایە ریزەکانی ترابزۆنسپۆر.
ئێستاش بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان کە فابریزیۆ رۆمانۆش بەشێک لە ناوەڕۆکەکەی بڵاوکردووەتەوە، دوای رێککەوتنی نێوان هەردوو یانە لە هەفتەی رابردوو، ئێستا رێککەوتنەکە لەنێوانیاندا واژۆکراوە و گۆڵپارێزە 30 ساڵیەکە بۆ وەرزی داهاتووش لەو یانە توریکە دەبێت.
رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە بەشێك لە وردەکاریەکانی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە بە بەهای 1.3 ملیۆن پاوەند دەبێت ئەو نرخەش لەسەر بنەمای ئاستی گۆڵپارێزەکە. هەروەها بژاردە و مەرجی کڕینەوەی هەمیشەییش لە رێککەوتنەکەدا جێگیر نەکراوە. بەڵام لایەنی تورکی بەشی زۆری مووچەکەی ئۆنانا لە ئەستۆ دەگرێت.
🚨🇹🇷 André Onana to Trabzonspor from Man United, deal signed after agreement reported last week.
1 year loan for fee up to £1.3m based on performances, NO buy option or obligation to buy. Onana will be back to #MUFC in one year.
Trabzonspor will cover majority of wages. pic.twitter.com/LzKhEGQ8F3
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 2, 2026



