ئینگلتەراگرنگترین

مووچەیەکی بەرز و بۆ ماوەیەکی درێژ؛ گلاسنەر لەگەڵ یانەیەکی پرێمەرلیگ رێککەوتنی کردووە

Yariga App

یاریگا –

ئۆلیڤیە گلاسنەر لە پرێمەرلیگ دەردەکەوێتەوە و لەگەڵ یانەیەکی ئەو خولە گەیشتووەتە رێککەوتن.

راهێنەرە نەمساییەکە لە کۆتایی وەرزی رابردوو کریستاڵ پاڵاسی جێهێشت دوای دوو ساڵ و نیو لە مانەوەی لەو یانەیە کە توانی خۆی لە مێژووی یانەکەدا جێبکاتەوە کاتێک توانی سێ نازناویان بۆ بباتەوە. جامی یەکێتی ئینگلتەرا، قەڵخانی خێرخوازیی ئەو وڵاتە و هەروەها کۆنفرانسلیگیش. بەوەش بەو ماوەیە دەتوانرێت وەک ئایکۆنێک لە مێژووی کریستاڵ پاڵاسدا یادبکرێتەوە.

بەگوێرەی زۆرێک لە سەرجاوە وەرزشیە باوەڕپێکراوەکان، گلاسنەر دەبێتە راهێنەری نۆتینگهام فۆرێست و بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەرکی ئەو یانەیەی پێدەسپێردرێت.

شەوی راردوو نۆتینگهام ڤیتۆر پێرێیرای لە پۆستەکەی دوورخستەوە. کەوە ئەوە پێنجەم راهێنەر بوو لەوەتەی زستانی 2023 تووشی دوورخستنەوە بووبێت لەو یانەیە.

فەرمی؛ راهێنەرێکی پرێمەرلیگ لە یانەکەی جیابووەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، رێککەوتنی نێوان نۆتیگهام و گلاسنەر لەسەر مووچەیەکی زۆر بەرزیش کراوە کە ساڵانە 13 ملیۆن پاوەندە و دەیکاتە یەکێک لە هەرە راهێنەرە مووچە بەرزەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button