پریڤیوی یاریی سویسرا V جەزائیر؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی سویسرا و جەزائیر رووبەڕوو دەبنەوە.
وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی هەینی كاتژمێر 06:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی سویسرا و جەزائیر لە یاریگای بی سی پلەیس لە ڤانكوڤەر كەنەدا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی 32ـی جامی جیهانی.
پڕۆفایلی یاریی

پۆرتوگال لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆی سێ یاریی دوو یاریی بردەوە و یارییەک یەكسان بوو.
بە كۆكردنەوەی حەفت خاڵ بە یەكەمك كۆمەڵەی دووەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.
لە بەرامبەردا جەزائیر لە كۆی سێ یاریی قۆناخی كۆمەڵەكان یارییەكی بردەوە یارییەک یەكسان بوو یارییەک دۆڕا.
بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ و بە سێیەمی كۆمەڵەی دەیەم بۆ قۆناخی 32سەركەوت.
چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان سویسرا و جەزائیر رووبەڕووی براوەی نێوان كۆڵۆمبیا و گانا ببێتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سویسرا بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی جەزائیر دەبێتەوە.
جەزائیر بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی سویسرا دەبنەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سویسرا
كۆبێل
ڤیدمیر، ئێلڤێدی، ئاكانجی
ئابیشەر، فڕۆیلەر، چاكا، رۆدریگێز
ڤارگاس، ئێمبۆلۆ، مانزامبی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی جەزائیر
زیدان
بلغالی، ماندی، بێنسێباینی، ئایت نوری
بەدەوی، نەبیل بن تاڵب
مەحرز، مازا، شایبی
گۆیری



