ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یۆرگن کڵۆپ لەپێناو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری ئەڵمانی ئامادەیە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەبگرێت.

فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، یۆرگن کڵۆپ ئەگەر لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا پەیوەندی پێوە بکرێت، ئامادەیە بیر لە گەڕانەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی بکاتەوە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، یولیان ناگلیسمان حەزدەکات لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بمێنێتەوە بەڵام بڕیاری کۆتایی لای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیایە.

یۆرگن کڵۆپ بیرۆکەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بەدڵە، ئامادەیە گوێ بۆ ئەو پڕۆژەیە بگرێت.

کڵۆپ لە هاوینی 2024 پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوولی جیهێشت و بووە بەڕێوبەری وەرزشی رێد بووڵ و سەرپەرشتی ئەو یانانە دەکات کە رێد بووڵ خاوەندارێتیان دەکات.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و لە مۆندیالی 2026 لە قۆناخی 32 لەسەر دەستی پاراگوای ماڵئاوایی کرد و یولیان ناگلیسمان رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە.

مانشافت لە قەیراندایە و کڵۆپ چاوەڕێی تەلەفۆنێکە؛ راهێنەرەکە ئامادەیە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ئەڵمانیا وەربگرێت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button