بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ گەورەکانی پرێمەرلیگ شەڕی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مۆندیال دەکەن و پاریس نرخی بارکۆلا دیاریی دەکات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان بەهای بڕادلی بارکۆلا بە 116 ملیۆن پاوەند دەخەمڵێنێت، سەرەڕای ئەوەی لیڤەرپوول و ئارسیناڵ گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن پاریس پێی وایە پێویست ناکات ئەو یاریزانە 23 ساڵانییە بفرۆشێت – ئاتلێتیک

لیڤەرپوول بەدواداچوونی بۆ گواستنەوەی ماتیس فێرناندێز، هێرشبەری بەلجیکی یانەی لیل کردووە – ئێکسپرێس

ئارسیناڵ، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد و بایرن میونشن کێبڕکێی گواستنەوەی ئەیوب بوعدی، ئەستێرەی مەغریبی دەکەن بەڵام لیل داوای 70 ملیۆن پاوەند دەکات و دەیەوێت بۆ وەرزێکیش بەخواستن بیهێڵێتەوە – دەیلی مەیڵ

لیڤەرپوول، ئارسیناڵ، مان چێستەر یونایتد و بۆڕووسیا دۆرتموند کێبڕکێی گواستنەوەی کایشو سانۆ، ئەستێرەی ژاپۆن دەکەن – نیکان سپۆرتس

تۆتنهام لەگەڵ ساندرۆ تۆنالی رێککەوتنی زارەکی کردووە و ئامادەیە 100 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی خەرج بکات – تیک تۆک

ساموێل چاکوێزی، کە وەرزی رابردوو بە خواستن یاریی بۆ فولهام کرد، نایەوێت پەیوەندی بە ترابزۆنسپۆری تورکی بکات و بڕیاریداوە لە ئەیسی میلان بمێنێتەوە – دەیلی پۆست

برێنتفۆرد لەگەڵ کالوم ویڵسن، هێرشبەری پێشووی وێستهام لە گفتوگۆدایە و دەیەوێت بەخۆڕایی بیگوازێتەوە – ئاتلێتیک

ئێڤەرتن لە گواستنەوەی تیریکوێ جۆرج، هێرشبەری چێڵسی نزیکبووەتەوە – بێن جەیکبز

ئەیسی میلان لەگەڵ سپۆرتینگ گفتوگۆی گواستنەوی گۆنچالۆ ئیناسیۆ دەکات و یاریزانە پۆرتوگالییەکە ئامادەیە پەیوەندی بە میلان بکات – نیکۆلۆ شیرا

تۆتنهام، فلۆریان بالۆگەن، هێرشبەری ئەمریکی کردووەتە ئەمانجی سەرەکی و چێڵسی و پاریس سانجێرمانیش گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن – سانتی ئاونا

هەموو شتێک کۆتاییهاتووە و ماتیوس فێرناندێش پەیوەندی بە تۆتنهام دەکات – سکای سپۆرتس

بابەتی زیاتر

Back to top button