بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
فەرمی؛ زەورا گرێبەستی بەرگریکارێکی واژووکرد

یاریگا-
بەفەرمی یانەی زەورا گرێبەستی لەگەڵ بەرگریکاری یانەی تەڵەبە ماسیس ئارتین واژووکرد.
ماسیس تەمەن 32 ساڵ لە هێڵی بەرگری یاری دەکات وەرزی رابردوو لە یانەی دهۆک پەیوەندی بە یانەی تەڵەبە کرد و توانی سێ گۆڵ تۆماربکات و گۆڵێکی بەهەڵە لە تیپەکەی تۆمارکرد.
یانەی زەورا بەسەرکردایەتی باسم قاسم بەردەوامە لە تۆکمە کردنی تیپەکەی و واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە و پیشەگەرەکانی خولی عێراقی.
یانەکە لە وەرزی رابردوو پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و ئەم وەرزە بەشداری لە چوار پاڵەوانێتی دەکات جامی سوپەری عێراق و خولی ئەستێرەکانی عێراق و جامی عێراق و جامی یانەکانی کەنداو.



