گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

رەنگە مۆندیال کۆتایی هاتبێت؛ ئیسپانیا لەبارەی ئەستێرەیەکی هەواڵی ناخۆشی پێدەگات

ئێسکی چەڵەمەی شکاوە

Yariga App

یاریگا –

لویس دێلا فوێنتێ ئاماژەی بە خراپترین هەواڵی سەبارەت یێرێمێ پینۆ کرد و رایگەیاند کە پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت.

لە کۆتا قۆناخەکانی یارییەکەدا، یەکێک لە دیمەنە دیارەکان بریتی بوو لە؛ یێرێمی پینۆ کە لەسەر زەوی کەوتبوو و بە روونی ئازارێکی سەختی هەبوو دوای تووشبوونی بە پێکان لە شانی چەپیدا. ئەو بۆ ماوەی چەندین خولەک لەنێو یاریگا مایەوە پێش ئەوەی هەستێتەوە تاوەکوو ئیسپانیا بە 10 یاریزانەوە نەمێنێتەوە. پاشان پێگەی خۆی لەگەڵ فێران تۆرێس گۆڕی و بە جیاکراوەیی لە پێشەوە مایەوە. لە کاتێکدا هەمووان نیگەرانی دۆخی ئەو بوون، دی لا فوێنتێ دوای یارییەکە لە کاتی قسەکردنی بۆ DAZN، ئاماژەی بەوە کرد کە پێدەچێت خراپترین سیناریۆ بێت.

راهێنەری ئیسپانیا بە دەربڕینێکی جدییەوە قسەی کرد کە رەنگدانەوەی بارودۆخەکە بوو و گوتی:

ئەوەی پینۆ کردی قارەمانانە بوو، پێدەچێت ئەگەری شکانی ئێسکی چەڵەمەی هەبێت، ئازارێکی زۆری هەیە و  سبەی پشکنین دەکات.

ئەو پشکنینانە رادەی پێکانەکە دیاری دەکەن. ئەگەر دەستنیشانکردنی پزیشکی پشتڕاست بکرێتەوە، مۆندیالی یێرێمی پینۆ نزیکەی بە دڵنیاییەوە کۆتایی پێدێت.

یێرێمی پینۆ، یاریزانی ئیسپانیا

ئەم باڵە یەکەم یاریی خۆی لە پاڵەوانییەتییەکەدا لە بەرامبەر سعوودییە کردبوو، کە یەکەم خولەکەکانی بوو لە مۆندیال دوای ئەوەی لە قەتەر بەشداریی نەکردبوو. هاوکات خۆی وەکوو یەکێک لە کاریگەرییترین یاریزانە یەدەکەکانی ئیسپانیا چەسپاندبوو، کە جارێکی دیکە لەنێوان ئەو یاریزانانەدا بوو کە سەرەتا هێنرایە ناوەوە لە بەرامبەر ئوروگوای.

نیکۆ ویلیامز بەهەمان شێوە جێگەی نیگەرانییە

دواتر، لەماوەی کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی دوای یارییەکەیدا، دێلا فوێنتێ جدییەتی دۆخی یێرێمی پشتڕاستکردەوە و گوتی: “ئەو پێکانێکی هەیە کە دەکرێت لە مۆندیال دووری بخاتەوە… بزانین چۆن دەبێت.”

راهێنەری ئیسپانیا هاوکات نیگەرانی خۆی سەبارەت بە نیکۆ ویلیامز دەربڕی، کە خەریکی دۆزینەوەی ریتمی خۆی بوو وەکوو بەشێک لە پلانێک بۆ ئەوەی لە باشترین دۆخیدا بێت بۆ قۆناخەکانی کرانەدەرەوە. بەڵام، ئەو ئامادەکارییە لە کۆتایی قۆناخی کۆمەڵەکاندا تووشی پاشەکشە بوو.

دێلا فوێنتێ دوای یارییەکە لەبارەی نیکۆوە گوتی:

ئەو هەندێک ئازاری هەیە. دەکرێت بەهۆی زۆریی فشار لەسەر ماسوولکەکانی بێت، دەکرێت زۆر ماندوییەتی بێت… ئەگەرچی ئەوەی زیاتر ئێمە نیگەران دەکات دۆخی یێرێمییە.

نیکۆ ویلیامز، یاریزانی ئیسپانیا

بابەتی زیاتر

Back to top button