چارەنووسی لیۆنیل مێسی بۆ یارییەکەی ئوردن یەکلایی دەبێتەوە

یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە یارییەکەی ئوردن لەسەر کورسی یەدەک دەبێت.
بەرەبەیانی یەکشەممە 28ـی حوزەیرانی 2026، کاتژمێر 5:00 بەکاتی هەولێر ئەرجەنتین لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2026 رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوردن دەبێتەوە.
لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە ئاشکرایکرد، بۆ یارییەکەی ئوردن لیۆنێل مێسی لەسەر کورسی یەدەک دەبێت، بەڵام لە گێمی دووەم بەشداریی دەکات، سکالۆنی روونیکردەوە لەو یارییە دەرفەت بە یاریزانە لاوەکان دەدات.
ئەرجەنتین لە یاریی یەکەم بە هاتریکێکی مێسی 3-0 لە جەزائیری بردەوە و لە یاریی دووەمیش بە دوو گۆڵی مێسی 2-0 لە نەمسای بردەوە و بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی J گرتووە و سەرکەوتنی بۆ قۆناخی 32 بە پلەی یەکەم مسۆگەرکردووە و لەو قۆناخە رووبەڕووی هەڵبژاردەی کەیپ ڤێرد دەبێتەوە.
"LEO VA A IR AL BANCO" 🔟❌
Ante la pregunta de Macaya Márquez, Lionel Scaloni confirmó que Lionel Messi NO será titular frente a Jordania.#TNTSportsMundial pic.twitter.com/ulEFbSUbNs
— TNT Sports Argentina (@TNTSportsAR) June 26, 2026



