بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ چێڵسی ئەستێرەیەکی دیکە دەگوازێتەوە و بارسێلۆنا یاریزانێکی دیکە بەڕێدەکات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت دوای مۆندیال ماکسین لوکرۆی، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی کریستاڵ پاڵاس بە 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی بکات  – لێکتپ

نیوکاسڵ یونایتد، فێلیکس مێچا، ناوەڕاستکاری بۆڕووسیا دۆرتموندی خستووەتە لیستی یاریزانە خوازراوەکانی – دەلی مەیڵ

ئارسیناڵ ئۆفەرێکی بە بەهای 55 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی بڕونۆ گویمارێش پێشکەشکردووە، بەڵام نیوکاسڵ رەتیکردووەتەوە – ESPN

رۆبێرتۆ دی زێربی بڕیاریداوە ئەنتۆنین کینسکی، گۆڵپارێزی چیکی بکاتە گۆڵپارێزی سەرەکی تۆتنهام و دەستبەرداری ڤیکاریۆ، گۆڵپارێزی ئیتاڵی دەبێت – تیم تۆک

مانچێستەر یونایتد و چێڵسی بۆ گواستنەوەی ماکسی ئاراوخۆ، بەرگریکاری باڵی چەپی سپۆرتینگ، ململانێی ئارسیناڵ دەکەن – ریکۆرد

مارکۆ پالێسترا، بەرگریکاری باڵی راستی ئیتاڵی پشکنینی پزیشکی بۆ کراو  گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی واژۆ دەکات – سکای ئیتاڵیا

گۆنچالۆ رامۆس، هێرشبەری پۆرتوگالی پشکنینی پزیشکی بۆ کراو پەیوەندی بە ئەیسی میلان دەکات  – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

ئاتڵانتا یونایتدی ئەمریکی هەوڵی گواستنەوەی کۆکێ، ناوەڕاستکاری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەدات – مارکا

ئەیاکس گرنگی بە گواستنەوەی مارک ئاندرێ شتیگن، گۆڵپارێزی بارسێلۆنا دەدات – موندۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button