پریڤیوی یاریی ئوروگوای V ئیسپانیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی ئوروگوای و ئیسپانیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی شەممە كاتژمێر 03:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئوروگوای و ئیسپانیا لە یاریگای ئاكرۆن لە گوادالاخارای مەكسیک رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

ئوروگوای یاریی یەكەم بە گۆڵێک لەگەڵ سعوودیە یەكسان بوو لە دووەم یارییش بە دوو گۆڵ لەگەڵ كەیپ ڤێرد یەكسان بوو.
بە كۆكردنەوەی دوو خاڵ لو ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی هەشتەم دێت.
لە بەرامبەردا ئیسپانیا یاریی یەكەم بە بێ گۆڵ لەگەڵ كەیپ ڤێرد یەكسان بوو لە دووەم یارییش بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە سعوودیەی بردەوە.
بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی هەشتەمی گرتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئوروگوای بە بێ ئاراسكایتا و ئاراوخۆ رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە.
ئیسپانیا بە تەواوی یاریزانەكانییەوە بەرامبەر ئوروگوای یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئوروگوای
موسلێرا
ڤارێلا، خیمینێز، كاسیرێس، سانابریا
ڤاڵڤێردی، ئوگارتێ، بێنتانكور، ماكسیمیلیانۆ ئاراوخۆ
نونێز، كانۆبیۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیا
سیمۆن
پۆرۆ، كوبارسی، لاپۆرت، كوكورێیا
پێدری، رۆدری، ئۆلمۆ
یامال، ئۆیارزابال، ویلیامس



