
یاریگا –
کارگێڕی هەولێر لەگەڵ بەرگریکارێکی وەرزی رابردووی تیپەکەی گەیشتە رێککەوتن و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
نیاز محەمەد، بەرگریکاری هەولێر بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە گەیشتۆتە رێککەوتن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی دەکات، سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، نیاز لەسەر سەرجەم خاڵەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ کارگێڕی هەولێر گەیشتۆتە رێککەوتن و وەرزی داهاتووش لە ریزی ئیمپڕاتۆر دەمێنێتەوە.
سێیەم وەرزە بە دوای یەک نیاز محەمەد لە ریزی هەولێر یاریی دەکات، پێشووتریش بۆ یانەکانی تەڵەبە، مینا، نەورۆز، شوڕتە لەگەڵ ئەمانەی بەغدا یاریی کردووە.



